TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆسرەت ڕەسووڵ پەیامێک ئاراستەی کۆمەلی ئیسلامی دەکات

سارا
Yazar
📅 02 Haziran 2020 18:05

پەیامی کورد     ...    کۆسرەت ڕەسووڵ پەیامێک ئاراستەی کۆمەلی ئیسلامی دەکات

سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی كۆمەڵی ئیسلامی دەكات و ڕایدەگەینێت ، ‎كۆمەڵ حزبێكی كاریگەرو سەرەكییە لە هەرێمی كوردستان و لەماوەی رابردوودا هاوشانی هێزو لایەنە سیاسییەكان رۆڵی دیاری هەبوە لە گۆڕەپانی سیاسی.

‎كۆسرەت ڕەسووڵ، ‎سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ‎یەكێتی لە پەیامێکدا رایگەیاند، ‎"بەبۆنەی نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامی، بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە یەكیتی نیشتمانی كوردستان پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ‎كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان "حزبێكی كاریگەرو سەرەكییە" لە هەرێمی كوردستان و لەماوەی ڕابردوودا هاوشانی هێزو لایەنە سیاسییەكان رۆڵی دیاری هەبوە لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان، "بۆ ئەمڕۆش جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی نێوانمان دەكەینەوەو هیواخوازین پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەكانمان بدەین".

‎كۆسرەت رەسووڵ باسی لەوەشکردوە، ‎"دۆخی كوردستان لەهەمومان دەخوازێ هاوكارو پشتیوان و تەبا بین و كاربكەین بۆ خزمەتی كۆمەڵگاكەمان و چارەسەری سەرجەم كێشەو گرفتەكان بكەین".

Paylas: