Kurdistan
سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی نارد
پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی نارد
ئەمڕۆ، دووشەممە 28/2/2022 سەرۆک بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی کۆسرەت ڕەسووڵ عەلییەوە پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی کۆسرەت ڕەسووڵ و بنەماڵەکەی کرد.
بروسکەی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
برای بەڕێز کاک کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵە و کەسوکارتان دەکەم.
لە خودای مەزن داواکارم ڕۆحی دایکی خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
اناللە و انا الیە ڕاجعون
مسعود بارزانی
٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢