TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان مەترێک و ٦٨ سانتیمەتر زیادی کردووە

Rozan Ateş
Yazar
📅 09 Nisan 2022 18:23

پەیامی کورد... ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان مەترێک و ٦٨ سانتیمەتر زیادی کردووە

سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاشکرای کرد، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئاستی ئاوی بەنداوەکە مەترێک و ٦٨ سانتیمەتر زیاترە، ئومێد دەکەن لە مانگی چواردا ئاستی ئاوەکە زیاتر بەرز ببێتەوە.

سامان ئیسماعیل لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە داوە، ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو تاوەکوو ئەم کاتە مەترێک و ٦٨ سانتیمەتر زیاترە، بە شێوەیەکی گشتیش بەنداوەکە لە ٥٠٪ ئاوی تێدایە.

ڕوونیشیی کردووەتەوە، بەراورد بە ساڵی پار ئەمساڵ ڕۆژانە بڕی ٢٥ مەتر سێجا ئاو دەچێتە بەنداوەکەوە لە کاتێکدا ساڵی پار ڕۆژانە لەم کاتەدا ١٧ مەتر ئاوی تێدە چوو، ڕێژەی باران بارین تاوەکوو ئەم کاتە ٣٤٦ ملم بووە لە دەربەندیخان.

سەبارەت بە ئەگەری کەمئاوی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان جەختی لەوە کردووەتەوە، جاڕێک ناتوانن بڵێن مەترسی کەم ئاوی تێپەڕیوە یاخود نا، هێشتا کات ماوە بۆ باران بارین و ئومێد دەکەن لە مانگی چواردا بارانی زیاتر ببارێت.

Paylas: