TR KU SO
FB X
Cîhan

ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان بەرزبووەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 27 Kasım 2022 00:19

پەیامی کورد... ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان بەرزبووەوە

لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان 10 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە و بەڕێوەبەری بەنداوەکەش پێشبینی دەکات زیاتریش بەرزببێتەوە.

کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان ئەمڕۆ شەممە 26-11-2022 لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمساڵ تائێستا 82 ملم باران باریوە، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو تا ئەم کاتە تەنھا 12 ملم باریبوو.

بە وتەی ناوبراو لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئاستی ئاوی بەنداوەکە 10 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە و نزیکدەبێتەوە لە ئاستی ساڵی ڕابردوو و پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتریشی دەکەن.

بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان دەشڵێت، "ئاستی ئاوی بەنداوەکە ساڵانە بە گشتی لەدوای 15ی کانونی دووەمەوە دەست بە بەرزبوونەوە دەکات، ئەوەش بەھۆی ئەو ڕێڕەوە ئاوییانەی لە ئێرانەوە دەڕژێنە نێو بەنداوەکە."

ئاماژە بەوەش دەکات، سەرەتایەکی باشی بارانبارین دەستیپێکردووە و پێشبینی دەکەن ئاستی بەنداوەکە بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو."

Paylas: