Kurdistan
تەقینەوەیەک لە خورماتوو ڕوویدا و قوربانی هەیە
پەیامی کورد... تەقینەوەیەک لە خورماتوو ڕوویدا و قوربانی هەیە
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە تەقینەوەیەک لە سنووری قەزای خورماتوو ڕوویدا و دوو چەکدار برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکە لە ڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە کراوە و بە چەکدارانی حەشدی شەعبیدا تەقیوەتەوە کە لە سنوورەکەدا بڵاوبوونەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە قەزای خورماتوو ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکەوە دوو چەکداری هێزەکانی حەشدی شەعبی برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو.
بەشێک لە پاشماوەی چەکدارانی داعش لە باشووری خۆرهەڵات و خۆرئاوای خورماتوو خۆیان حەشارداوە و ناوبەناو کردەوەی تیرۆریستییانە لە سنوورەکە ئەنجامدەدەن.