TR KU SO
FB X
Kurdistan

تەندروستی جیهانی: سود لە راگرتنی سزاکانی سەر سوریا دەبینن بۆ ناردنی

Rozan Ateş
Yazar
📅 23 Şubat 2023 23:55

پەیامی کورد... تەندروستی جیهانی: سود لە راگرتنی سزاکانی سەر سوریا دەبینن بۆ ناردنی


رێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت سود لە راگرتنی سزاکانی سەر سوریا دەبینن بۆ ناردنی پێداویسی و ئامێری تەندروستی زیاتر بۆ ئەو وڵاتە.

ریچارد برێنان، بەڕێوەبەری فریاگوزاری ناوچەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە رێکخراوى تەندروستى جیهانى ڕایگەیاند: ئەو دۆخەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە هاتووەتە ئاراوە، دەقۆزنەوە بۆ ئەوەى بتوانن بەپەلە هەندێک لە بنکە و نەخۆشخانەى وێرانبوو تایبەت بە خزمەتگوزاریی تەندروستی لە سوریا نۆژەنبکەنەوە.

رێکخراوى تەندروستی ئاماژەی بەوەش داوە: داوای لە لایەنە ناکۆکەکانی سوریا کردوە وەک دەرفەتێک لەم بوومەلەزەیە بڕوانن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناخۆی سوریا.

شایەنی باسە لە دوای بومەلەرزەکەی شەشی مانگ، ئەمریکا بۆ ماوەیەکی کاتی هەندێک لە سزاکانی سەر سوریای راگرتووە، ئەوەش بۆ دڵنیایی دان، لەوەی کە هاوکارییەکان بە خێرایی بگوازرێنەوە بۆ ئەو ناوچانەی زیانیان بەرکەوتووە.

 

Paylas: