TR KU SO
FB X
Kurdistan

زیاتر لە ٧٠٠ دۆنم زەوی کشتووکاڵی سووتێندراون

سارا
Yazar
📅 23 Mayıs 2019 20:37

پەیامی کورد   ...   جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی خانەقین ڕایگەیاند :  تا ئێستا زیاتر لە ٧٠٠ دۆنم زەویی كشتوكاڵی كورد سووتێندراوە و ئێستا جگە لە گەنم، دەست بە سووتاندنی باغەكانیش كراوە، بۆیە ئەمڕۆ لیژنەیەك لە پەرلەمانەوە بۆ لێكۆڵینەوە گەیشتووەتە خانەقین.

عەدنان مەنسوور،  جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی خانەقین ڕاگەیاند: "سووتاندنی گەنمی جووتیاران گەیشتووەتە زیاتر لە ٧٠٠دۆنم زەوی و ئێستا جگە لە گەنم، دەست بە سووتاندنی باغەكانیش كراوە، كە باغ ھەیە تەمەنی ١٥٠ ساڵە، بۆیە كێشەكە زۆر گەورە بووە و پێویستی بە چارەسەری خێرا ھەیە".

بە گوتەی مەنسوور، ھەر ئەمڕۆ لیژنەیەك لە پەرلەمانی عێراقەوە گەیشووەتە خانەقین بۆ لێكۆڵینەوە، بەڵام وەك خۆی گوتی، كێشەكە زۆر لەوە گەورەترە بەو لیژنەیە چارەسەر بكرێت و پێوستە لەسەر ئاستی باڵادا چارە بكرێت، چوونكە ئەندام لەو لیژنەیەدا ھەیە كە دەستی لە رادەستكردنی خانەقین بە حەشدی شەعبی ھەبووە.

Paylas: