بۆ یەکەمین جار لە بەریتانیا فیلمی هەلەبجە نمایش کرا
پەیاما کورد ـ بۆ یه‌كه‌مین جار له به‌ریتانیا و له شاری له‌نده‌ن فیلمی (16/3) نمایش کرا كه فیلمێكه باس له كیمابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات .
کۆمپانیای (بابیلۆن فیلم) سپۆنسەری ئەم فیلمەیە و هه‌ریه‌ك له ده‌رهێنه‌ران (دانی دارین و پول جی لین) کاریان لەسەر کردووەه.
فیلمی (16/3) كارێكی درامی و مێژووییه، جگه له ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی فیلمه‌كه كه له‌سه‌ر كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌یه، چه‌ندین ڕووداوی وه‌كوو خۆشه‌ویستی و زیندان و تیرۆر و سه‌فه‌ركردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی تێدایه.
كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كیی فیلمه‌كه به‌ناوی (ئاریان) ناو نراوه و ئه‌و له ته‌مه‌نێكی بچووكه‌وه له خانه‌واده‌كه‌ی دابڕاوه و ده‌چێته به‌ریتانیا، له‌وێ له ماوه‌ی كاركردنیدا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان کێشە و گرفت ده‌بێـته‌وه، دواتر به هۆی تووشبوونی له كێشهیەکەوه له‌لایه‌ن پارێزه‌رێكی ئافره‌ت كه ناوی (هێلین)ە پارێزگاری لێ ده‌كرێـت، دوای ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ (هێلین) به‌هێز ده‌بێت، دوا جار هه‌ردووكیان بڕیار كه سه‌ردانێك بۆ مۆنۆمێنتی شه‌هیدان له شاری هه‌له‌بجه بكه‌ن.