خواردنی ڤیتامینات لە ڕێگای (حەپ)ەوە مەترسییە
خواردنی ڤیتامینات لە ڕێگای (حەپ)ەوە مەترسی هەیە
لە لێکۆڵینەوەیەکی زاستنی تەندروستییدا تیمێکی هاوبەشی نەخۆشخانەی سانت مایلک و زانکۆی تۆرنتۆی کەنەدی باسی ئەو ڤیتامیناتانە دەکەن کە بەشێوەی حەپ و کەپسولی ڤیتامین (C) و حەپی کالیسیۆم هیچ سودێکی تەندروستییان تێدا نییە.
تیمەکە هۆشدار دەدەن کە پێویستە بەرنامەی خۆراکی رێکبخەن کە خواردنی میوە و سەوزەوات بکەنە جێگرەوەی ئەو حەپ و دەرمانانەی کە بۆ ڤیتامینات و کالیسیۆم دەخورێت.
هەروەها لێکۆڵینەوەکە دەڵێ زۆربەی خەڵکی ئەم ڤیتامیناتانە دەخۆن وەکو ڤیتامین ( A و B1 و B2 و B3 و B6 و B9 و ترشی فولیک C و B و E و مادەی کانزایەکان و کاروتین و کالیسیۆم و ئاسن و زنک و ماغنیسیۆم و ئەلسیلینیۆم.
لێکۆڵینەوەکە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە ئەم ڤیتامیناتانەی سەرەوە هیچ سودێکی وای تێدا نییە کە بەرگری لە نەخۆشی دڵ و دەمار و جەڵتە و سەکتەی مێشک و مردنی لەناکاو بکات.
هەروەها دەڵێ پێویستە لە جیاتی ئەمانە پێویستە پەنا ببرێتە بەر خواردنی سەوزەوات میوەی وشک کراوە کە تاکو دوو ڕۆژ ڤیتامینی پێویست دەبەخشنە لەشی مرۆڤ.