TR KU SO
FB X
Tendrûstî

سوودی مۆسیقا بۆ پێشگرتن لە نەخۆشی بیرچوونەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 19 Ocak 2022 15:27

پەیامی کورد...سوودی مۆسیقا بۆ پێشگرتن لە نەخۆشی بیرچوونەوە

لەم دواییانە پسپۆڕان و زانایانی بەریتانی سەبارەت بەو بەساڵاچووانەی چەندین ساڵە تووشی نەخۆشیی بیرچوونەوە یا زەهایمەر  لە جۆری سووک بوونە، لێكۆڵینەوەیەكیان ئەنجام دا و بۆیان دەركەوت، گوێهەڵخستنی رۆژانە بۆ ئەو مۆسیقایەی سەردەمانێك بیرەوەرییان لەگەڵدا هەبووە، كاریگەریی باشی لەسەر بیر و زەینی ئەم بەساڵاچووانە بووە.

بۆیە پێشنیار دەكەن، ئەگەر لە ماڵدا تووشبووی زەهایمەرتان هەیە، هەوڵ بدەن لە رێگەی هێزی مۆسیقاوە كاریگەریی دروست بكەن و ئەو مۆزیكانەی بۆ لێ بدەن، كە لە كاتی گەنجیدا پێی خۆش بووە، تا ئەو بەشەی مێشكی كە پەیوەندی بە بیرەوەرییەكانەوە هەیە، چالاك بێت.

Paylas: