TR KU SO
FB X
Tendrûstî

سوودەکانی ئاوی برنج بۆ پێست

Rozan Ateş
Yazar
📅 13 Şubat 2022 20:49

پەیامی کورد... سوودەکانی ئاوی برنج بۆ پێست

 لەوانە زیاتر لە ١٦ لە سەدی پێکھاتەکەی پرۆتینە کە بنچینەی دروست بونی خانەکانی پێستە ھەروەھا چەوری و نیشاستەی تێدایە کە بەرپرسیارن لە پاراستنی تەندروستی پێست بە چەندین ڕێگەی جیاواز.

ئەو بەشەی دیکەش کە دەمێنێتەوە پێک دێت لە کاربۆھیدرات و ئینۆستۆڵ و ماددەی نائەندامی. بۆیە ھەموو ئەم پێکھاتانەی کە کە لە ئاوی برنجدا ھەیە دەیکەنە پێھکھاتەیەکی نمونەیی بۆ دەستکەوتنی پێستێکی درەشاوە.

 

سودەکانی ئاوی برنج

 

• درەوشانەوەی پێست

لە ئاوی برنجدا ئەنزیمەکانی درەوشانەوەی پێست ھەیە، ھەر بۆیەش ئاوی برنج پێکھاتەی سەرەکیە لەو تێکەڵەیەی کە لە نەریتی کۆری و ژاپۆنیەکان دا کە بەکاریدەھێنن بۆ نەھێشتنی کونە ڕەشەکانی پیست.

• دژە پیریە

ئاوی برنج بەوە ناسراوە کە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسانەکان و ماددەی ئیلاستینی تێدایە کە بەرپرسە لە ڕێکخستنی کشانی پێست و پێست لە کشان و لۆچ بوون دەپارێزێت بۆیە بەکارھێنانی زۆری ئاوی برنج پێست بەدوردەکات لە زوو دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری لەسەر ڕوخسار.

• شوێنەواری سوتاوی بەرخۆر ناھێڵێت

دوور لە ھەموو ماددە کیمیاییەکان و وەکو ماددەیەکی خاو ئاوی برنج دەتوانێت کاریگەری ھەبێت لەسەر شوێنەواری سوتاوی بەر خۆر بە تایبەت سوربوونەوە و خوران و ئیلتیھابی پێست.

•ڕەونەق دان بە پێستی چەور

ئاوی برنج بە ھۆی نیشاستەکەیەوە کاریگەریەکی زۆری ھەیە لە داخستنی کونیلە کراوەکانی پێستی چەور، ئەگەر بێت و بە پەموویەک ئاوی برنج بە پێستەکەدا بڵاو بکرێتەوە، ئەمەش دەبێتە ھۆی یەکخستنی کەنیلەکان و یەک ڕەنگکردنی پێست.

Paylas: