TR KU SO
FB X
Werzis

وەرزشكارێكی كورد میدالیای زێڕی لە ئاستی جیهاندا بەدەستهێنا

Rozan Ateş
Yazar
📅 17 Ağustos 2023 17:59

پەیامی کورد... وەرزشكارێكی كورد میدالیای زێڕی لە ئاستی جیهاندا بەدەستهێنا

وەرزشكارێكی كورد توانی لە پاڵەوانێتیەكی جیهانی زۆرانبازی بەبەشداری كردنی دەیان وەرزشكار میدالیای زێڕ بباتەوە.

محەمەد موبین عەزیمی كە زۆرانبازە و خەڵكی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستانە لەمیانەی بەشداری كردنی لە پاڵەوانێتی گەنجانی ئازاد كە لە وڵاتی ئوردن سازكرا، توانی بگاتە یاری فینال و لەوێش پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت و میدیالیای زێری پالەوانێتیەكە لە كێشی 87 كغم لە مل بكات، پێشتریش عەزیمی لەچەندین پاڵەوانێتی ئاسیا و جیهانی بەناوی ئێران بەشداری كردوە و ئەنجامی گەورەی بەدەستهێناوە و پارساڵیش پاڵەوانی یەكەمی ئاسیا بووە.

جێی ئاماژەیە شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان جگە لە عەزیمی چەندین ئەستێرەی گەورەیان لە یاری زۆرانبازی یاری دیكەش بەتایبەتی بەرزكردنەوەی قورسایی تێدا هەڵكەوتوە

Paylas: