بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین

بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین

پەیامی کورد … بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین

دوو کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی بەفرانباری ٢٧٢١ )١١ژانویه ٢٠٢٢)،بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود کۆڵبەرێک بە ناوی “یاسر” لاقی بە سەختی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یاسر خەڵکی گوندی “کۆڵسە”ی شاری جوانڕۆیە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی پاوه کراوە.

ڕۆژی شەممە ١٨ی بەفرانبار و هەر لە سنووری نەوسوود، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی عوسمان محەمەدی ٤٠ ساڵە چووە سەر مین و لاقی بە سەختی بریندار بوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە