پەیامی کورد ... دواهەمین ئاماری جیهانی سەبارەت بە تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە زیاتر لە ٣٧ میلیۆن کەس
ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە زۆرینەی ووڵاتانی جیهان بەردەوامە لەبەرزبوونەوە و کۆی تووشبوانی پەتەکەش لە جیهاندا گەیشتە ٣٧ ملیۆن و ٧٤٩ هەزار کەس، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٢٨ ملیۆن و ٣٦٠ هەزار کەس چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی تووشبوانی ڤیرووسی کۆرۆنا، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتوەتە ٣٧ ملیۆن و ٧٤٩ هەزار و ٩٧٤ کەس، لەو ژمارەیەش ٢٨ ملیۆن و ٣٦٠ هەزار و٣٠٥ کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها ملیۆنێک و ٨١ هەزار و ٤٥٣ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
لەسەر ئاستی ووڵاتانی جیهان، ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت كە تیایدا ٧ ملیۆن و ٩٩١ هەزارو ٩٩٨ كەس توشی كۆرۆنا بوون، هیندستانیش بە تۆمارکردنی ٧ ملیۆن و ١٢٠ هەزار و ٥٣٨ بە پلەی دوەم دێت لەڕووی بەرزی ژمارەی تووشبوانەوە.
هاوکات لە ئێران لەگەڵ بەردەوامی بڵاوبوونەوەی پەتاکە، بەڵام رۆژانە ژمارەی ئەو کەسانەی چاکدەبنەوە بەرەو زیادبوون دەچێت، بە جۆرێک لە کۆیی ٥٠٠ هەزار و ٧٥ تووشبوو، ٤٠٦ هەزار و ٣٨٩ کەس چاکبونەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەش بەهۆی پەتاکە گیانیانلەدەستداوە گەیشتوەتە ٢٨ هەزار و ٥٤٤ کەس.
لەسەر ئاستی ووڵاتانی ئەورووپاش ژمارەی تووشبوان لە ئیسپانیا بەرزترین رێژەیە و تا ئەمڕۆ ٨٩٠ هەزار و ٣٦٧ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٣٢ هەزار و ٩٢٩ کەس گیانیان لە دەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە