بەپەلە ... ئەمریکا ١٠٠٠ هێزی سەربازی نوێ ڕەوانەی ناوچەکە دەکات

بەپەلە   ...   ئەمریکا ١٠٠٠ هێزی سەربازی نوێ  ڕەوانەی ناوچەکە دەکات

پەیامی کورد   ...   بە پێی ڕاسپاردەی بەرپرسی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا ١٠٠٠ هێزی سەربازی نوێ ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان پاتریک شاناهان لە ووڵامدانەوەی بە داواکاری سەنتکام بۆ ڕەوان کردنی هێزی زیاتر و بە پێی ڕاسپاردەی بەرپرسی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا و لە دوای ووتووێژ و ڕاوێژ لەگەڵ کۆشکی سپی دا ئیزنی ڕەوانە کردنی نزیکەی ١٠٠٠ هێزی سەربازی نوێ بە ئامانجی بەرگری بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەڕەشە ئاسمانییەکانی دەریایی و زەوینی ئەم بڕیارەی دەرکردووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە