پەیامی کورد ... ئەردۆغان : بە حزبی جیاخواز و پاڵپشتەکانی لە بە ناو " کوردستان " دا دەنگ مەدەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی " سی ئێن ئێن " ی تورک ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا بوونی " کوردستان " لە ناوچەکەدا بردە بن پرسیارەوە .
ڕابەری حزبی عەدالەت و پەرەپێدان ، حزبی کۆماری خەڵق ی بە بۆنەی بە کارهێنانی ناوی " کوردستان " خستە بەر ڕەخنەوە . لە ووتاری بانگەشە و هەڵبژرادندا ئەردۆغان ، وەکوو هەموو کاتێک حزبە دژبەرەکان و حزبی حاکم ی بە تووندی خستە بەر ڕەخنەگرتنەوە .
ئەردۆغان ووتی : " تەماشای قسەکانی کەماڵ کڵچدار ئۆغڵۆ ڕابەری حزبی کۆماری خەڵق بکەن . ئەو ڕایگەیاندووە کە لە کوردستان ، خەڵک دەنگی خۆیان بدەن بە حزبی دیموکراتیکی خەڵق . پێش هەموو شتێک دەبێ لێی بپرسین ، مەگەر لە ووڵاتی ئێمەدا ناوچەیەک بە ناوی کوردستان هەیە ؟ من هەر لێرەوە بە ئاماژە بە شاروەندانی وولاتەکەم ڕایدەگەێنم ، ئەوان دەیانەوێ ووڵاتەکەم جیا بکەنەوە . هەر بۆیە داوا لە هەموو لایەکتان دەکەم لە ٣١ی مارس دا و لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی دا بەم حزبە جیاوازخوازە " حزبی دیموکراتیک ی خەڵق " و پاڵپشتەکانی یانی حزبی کۆماری خەڵق زێللەکەی عوثمانی باش بوەشێنن " .
لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە لە ناوی " کوردستان " لە ئەدەبیاتی سیاسی بەرپرسانی ئاکپارتی دا هیچ بە کار نەهاتووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە