پەیامی کورد ... عەبدۆلڕەزاق چیما جێگری فەرماندەی پۆلیسی ئیالەتی بەلووچستان ی پاکستان ڕایگەیاند بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە بازاڕی مەحەللی شاری کووەیتە ناوەندی ئیالەتی بەلووچستان لە باشووری ڕۆژئاوای ئەم ووڵاتە ١٦ کەس گیانی خۆیان لە دەست دا و ٣٠ کەسی دیکەش بریندار بوون .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە وێبسایتی تی ئار تی ، جێگری فەرماندی پۆلیسی ئیالەتی بەلووچستان پاکستان ڕایگەیاند کە لەم هێرشەدا نیشتەجیبووانی شیعە کراونەتە ئامانج و بریندارەکان بۆ چارەسەری گەێندراونەتە نەخۆشخانە .
چیما هەروەها ڕایگەیاند دۆخی هەندێک لە بریندارەکان زۆر ناجێگیرە .
پۆلیسی پاکستان لە ئەگەری زیاد بوونی ژمارەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە نیگەرانی خۆی ڕاگەیاند
بەرپرسانی پۆلیسی پاکستان ڕایانگەیاند کە لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت بەم تەقینەوەیە دەستی پێکردووە .
هەروەها هەر لەمبارەوە عۆمران خان سەرۆکوەزیرانی پاکستان ئەم تەقینەوەی مەعکووم کرد و سەرەخۆشی خۆی بۆ بنەمالەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە ڕاگەیاند .
میدیاکانی پاکستان هەروهها ڕایانگەیاند کە زۆربەی ئەو کەسانەی کە بوونەتە قوربانی ئەم ڕووداوە فرۆشیارانی بازاڕی مەحەللی بوونە .
تاکوو ئێستا کەس یا هیچ گرووپێک بەرپرسیاریەتی ئەم هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە