بڵاو بوونەوەی سەنەدێکی جێگای سەرسووڕمان لە کەریمە

بڵاو بوونەوەی سەنەدێکی جێگای سەرسووڕمان لە کەریمە

پەیامی کورد  ...   وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەنەدێکی زۆر جێگای سەرسووڕمان لە بنکەی ئەرشیفی نەتەوەیی بڵاو کردەوە

بە پێی ڕاپۆرتێک لە وەزارەتی بەرگری ڕووسیاوە لە ڕۆژی ٧٥ مین ساڵوەگەڕی دەست پێکردنی ئۆپراسیۆنی پێشڕەوی کەریمە ، سەنەدێکی جێگای سەرسووڕمانی بڵاوکردەوە .

ڕاگەێندرا کە لە بەشێکی ئەم سەنەدە دا مۆری نهێنی بوونی لە سەری هەڵگیراوە و ئەم سەنەدەبریتییە لە هەموو مەرحەلەکانی شەڕ و هەر یەکە لە فەرمانەکانی فەرماندەیی هێزەکانی شەورەوییە .وەزارەتی بەرگری هەروەها جەختی کردووەتەوە کە بڵاوکردنەوەی ئەم سەنەدە بە ئامانجی پاراستنی ڕاستییەکانی مێژوو و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ بەلادابردنی مێژوو ئەنجام دراوە .

سەرەتاکانی مانگی فێبریوەری ٢٠١٩ ، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ژمارەیەک سەنەدی دەربارەی شەڕی ئەفغانستان بە بۆنەی ٣٠ ئەمین ساڵوەگەڕی دەرچوونی هێزەکانی شەورەوی بڵاو کردەوە .

لە مانگی ئۆگۆستی ساڵی ٢٠١٨ ، وەزارەتی بەرگری لە فەرمانی نهێنی ستالین لە ساڵی ١٩٤١ دەربارەی بۆمبارانی بەرلین ئاماژەی کرد .

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە