پەیامی کورد… مەرزی پەروێزخان بەرووی گەشتیاران كرایهوه
دوای ماوهیهك له داخستنی، میدیاكانی ئێران بڵاویانكردهوه كه دهروازهی پهروێزخان بهری گهشتیاران دهكرێتهوه، لهمبارهیهوه سەرۆکی یەکەی ئیدارەی قەسری شیرین زانیاری زیاتر ئاشكرا دهكات.
میدیایهكی ئێرانی بڵاویکردەۆتەوە، موراد عەلی تەتار سەرۆکی یەکەی ئیدارەی قەسری شیرین سانسۆری لەسەر هاتووچۆی گەشتیاران لەڕێگەی مەرزی پەروێزخانەوە لابردووەو، لە رۆژی شهممه 3-6-2021 گەشتیاران دەتوانن لە هەرێمی کوردستانەوە هاتووچۆ بکەن بە پابەندبوون بە یاسا وپرۆتۆکۆڵەکانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
سەرۆکی یەکەی ئیدارەی قەسری شیرین بە میدیا ئێرانییهكهی ڕاگەیاندووە، لهم بهروارهوه هاتووچۆ ئاساییە لە نێوان عێراق و ئێران، بە پێێ بڕیاری لیژنەی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کە پێشتر لەبەر باری تەندروستی قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاندبوو لە نیوان هەردوو وڵاتدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە