دوای کۆتایی پێهاتنی ساڵی ٢٠١٦ داعش دەیەوێ جارێکی دیکە شاری مووسڵ بخاتەوە بن کۆنترۆڵی خۆی
هەر سەبارەت بەم بابەتە سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند : کە داعش وا بڕیاری داوە کە ئەم ناوچەنە دیسان لە بن دەست بگرێ . لە بەر هەڕەشەی داعش بۆ بە دەست گرتنەوەی ئەم ناوچانە خەڵکی ئەم هەرێمە لە ترس و دڵەڕاوکێدا دەژین .
هەر بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان : هەندێک لە یەکینەکانی ئەرتەش و هێزی پۆلیس بۆ ئەوەی بتوانن پارێزگاری لە ناوچەکە بکەن خۆیان گەیاندووەتە ناو هەرێمەکەوە .
لە ساڵی ٢٠١٤ دا ئام ناوچەیە بە گشتی کەوتە دەستی داعش و لە ساڵی ٢٠١٧ دا لە لایەن ئەرتەشی عێراقەوە جارێکی دیکە ئازاد کرا . دوای نەمانی داعش لە ناوچەکە ، بە گوێرەی زانیارییەکان ١٨٠ هازار کەس گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان .
لەو کاتەوە داعش لە مووسڵ ، دیالە ، سەڵاحەددین و ئەنباردا هێرشەکانی خۆیان زیاد کردووە ، لە کاتێکدا سەرۆکوەزیری عێراقیش عەبادی لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ دا ڕایگەیاندبوو چیتر داعش لە عێراقدا نەماوە .
لە کاتێکدا لەم دواییانەدا داعش هێرشەکانی خۆی زیاتر دەکات بە تایبەت لە مووسڵ لەم ڕۆژانەی دواییدا داعش زیاتر لە ١٥ کەسی کووشتووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە