داعش لە عێراق چەند هێرشێکی ئەنجام دا

داعش لە عێراق چەند هێرشێکی ئەنجام دا

پەیامی کورد... داعش لە عێراق چەند هێرشێکی ئەنجام دا

شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش لە چەند پارێزگایەکی عێراق هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی حەشدی شەعبی بە هۆوە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان شەوی ڕابردوو، چەکدارانی داعش لە پارێزگاکانی دیالە، بەغدا و سەڵاحەدین هێرشیان ئەنجامداوە و بە هۆوە پێنج کەس کوژران و 18ی دیکەش برینداربوون.

باسیان لەوەشکردووە، تەنیا لە سامەڕا بەهۆی هێرشی چەکدارانی داعشەوە دوو ئەندامی سەرایا سەلام کوژراون کە یەکێکیان بەرپرسی هەواڵگریی گرووپەکەی حەشد بووە لەو ناوچەیە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

هەروەها دوو چەکداری داعشیش کوژران لە وەڵامی ئەو هێرشەدا.

‎هەر بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، لە هێرشەکەی داعش بۆ سەر گوندێکی دیالە پۆلیسێکی فیدراڵی کوژراوە و 11 کەسی دیکەش برینداربوون کە شەشیان ئەندامی یەک خێزانن.

لە ئەنجامی هێرشەکانی دیکەش لە سنووری شارۆچکەکانی خاڵس و سەلام بە هۆیانەوە چوار کەس برینداربوون و سێ کەسیش کوژران. لە وەڵامی هێز ئەمنییەکانیش چەکدارێکی داعش کوژراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە