پەیامی کورد … داقووق/ کوژران و بریندار بوونی سێ سەربازی عێراقی لە ئەنجامی هێرشێکی داعش
ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعش له داقووق هێرشیان كرده سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كان و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه پۆلیسێكى فیدراڵى عێراقى كوژرا و پۆلیسێكى تر بریندار بو.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عێراقى بڵاویانكردوه‌ته‌وه: شه‌وى رابردو له قه‌زاى داقووقى سه‌ربه پارێزگاى كه‌ركوك چه‌كدارانى داعش هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر هێزه ئه‌منیه عێراقیه‌كان.
رونیشكراوه‌ته‌وه: له هێرشه‌كه‌دا خاڵێكى پشكنینى پۆلیسى فیدراڵى كراوه‌ته ئامانج و پێكدادانێكى توند له‌نێوان هه‌ردولادا رویداوه.
به‌پێى زانیاریه‌كانى سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان: له هێرشه‌كه‌ش پۆلیسێكى فیدراڵى كوژرا و 2 پۆلیسى تریش بریندار بون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە