داوەتی لەناکاوی یەکیتی عەرەب بۆ دانیشتنی ڕۆما سەبارەت بە بەدواداچوونی دۆسیەی سووریا

داوەتی لەناکاوی یەکیتی عەرەب بۆ دانیشتنی ڕۆما سەبارەت بە بەدواداچوونی دۆسیەی سووریا

پەیامی کورد     ...    داوەتی لەناکاوی یەکیتی عەرەب بۆ دانیشتنی ڕۆما سەبارەت بە بەدواداچوونی دۆسیەی سووریا . / " یاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەل سووریا " مێحوەری دانیشتنەکەیە 

داوەت لە یەکیتی ئەورووپا بۆ بەدواداچوونی بابەتی ئارەزووی ووڵاتانی عەرەبی بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سووریا و گەڕانەوەی بۆ ناو یەکیتی عەرەب ە .

لە ناکاو ئەمریکا لە بازنەی ئەو کەسانەیە بۆ دانیشتنی ڕۆما و بۆ بەدواداچوونی دۆخی سووریا ی بە یەکیتی عەرەب پەرەپێدا تاکوو ئەم بابەتە ی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان ووڵاتانی عەرەبی لەگەڵ سووریا ش لە دەستووری کاردا دابنرێت .

بڕیار وایە ئەم دانیشتنە ڕۆژی دووشەممە لە میانەی دانیشتنی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ووڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕۆما بە ئامادەبوونی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا و ١٥ کەس لە هاوتاکانی لە گرووپی ٧ و یەکیتی ئەورووپا و تورکیا و قەتەر بەڕێوەبچێت و ئامانج لەمەش ناچار کردنی ڕووسیایە بۆ پەسەندکردنی ڕێکەوتننامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەربارەی هەناردەکردنی یارمەتیگەلی مرۆڤدۆستانە بۆ سووریا لە ڕێگای سنوورە زەوینییەکانەوە .

ئەمە یەکەمین دانیشتن دەربارەی سووریایە کە لە دەوڵەتی بایدن و بە سەرۆکایەتی ئانتۆنی بلینکن بەرێوەدەچێت ، بڕیاروابوو لەم دانیشتنەدا " گەر پێدێرسۆن " نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا ، ڕاپۆرتێکی کورت و چڕوپڕ بخاتە ڕوو و هەر وەزیرێکیش ٢ خوولەک ووتار پێشکەش بکات و مێحوەری دانیشتنەکەش یارمەتیگەلی مرۆڤدۆستانە بۆ سووریا بێت .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە