پەیامی کورد … دەستبەسەر کرانی پێنج چەکداری داعش لە سێ ناوچەی عێراق
ژمارەیەک چەکداری داعش لە عێراق دەستگیرکران، کە لە سوریاوە دزەیان کردبووە ناو خاکی عێراق.
یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، دەزگای دژە تیرۆری عێراق دەستگیرکردنی پێنج چەکداری داعشی راگەیاند یەکێکیان لە بەغداو دو تیرۆرستیان لە فەللوجە و یەکێکی دیکەش لە کەرکووک بون.
هاوکات شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقیش، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بە دەستگیرکردنی بە دوو چەکداری دیکە لە ناوچەی سەرسار لە سنووری پارێزگای ئەنبار کرد.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری عێراقیش، دەستگیرکردنی چوار چەکداری دیکەی لە رۆژئاوای نەینەوا راگەیاند، کە لە سووریاوە دزەیان کردبووە ناو خاکی عێراق.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە