پەیامی کورد … دوو پەناخوازی کورد لە وڵاتی یۆنان بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لە دەست دا
لە وڵاتی یۆنان بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک کە پەنابەرانی دەگوازتەوە لانیکەم دوو پەناخوازی خەڵکی شاری مەریوان گیانیان لە دەست دا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمیر ٦ی بەیانی ڕۆژی ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١، بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری پەناخوازان لە شاری “کاوالا”ی وڵاتی یۆنان لانیکەم ٤ پەناخواز گیانیان لە دەست داوە و ٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.
دوو کەس لەو پەناخوازانەی کە گیانیان لە دەست داوە بە ناوەکانی “موحسین ئەحمەدی” و “ڕزگار قوربانی” خەڵکی مەریوان بوون.
هەروەها، برای موحسین بە ناوی ئارمان ئەحمەدی بە سەختی بریندار بووە و لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدیایە.
بە وتەی یەکێک لە پەناخوازەکان، پۆلیسی یۆنان شوێنی ئۆتۆمبێلی هەڵگری ئەو پەنابەرانە کەوتووە و ئۆتۆمبێلەکەش بە هۆی خێرایی زۆرەوە وەرگەڕاوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە