پەیامی کورد … ئەفغانستان/ تاڵیبان ناوەندی ویلایەتی غەزنی داگیر کرد
چەكدارانى تاڵيبان لە ماوەى حەوت رۆژى رابردودا، بە ناوەندى ويلايەتى (غەزنی) یەوە، ناوەندى (10) ويلايەتيان لەژێردەستى هێزەكانى حكومەتى ئەفغانستان دەركردوە.
ئەحمەد فاخيرى، سەرۆكى ئەنجوومەنی شورای پارێزگای غەزنى رایگەیاند: تەواوى ناوەندى ويلايەتەكە كە دەكەوێتە سەر رێگاى بەستنەوەى كابولى پايتەخت بە ويلايەتەكانى باشوورەوە، كەوتووەتە ژێردەستى تاڵيبان.
ئەحمەد فاخيرى ئەوەشى ئاشكراكرد، ھێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان لە ناوەندی ويلايەتەكە کشاونەتەوە.
چەكدارانى تاڵيبان لە ماوەى حەوت رۆژى رابردودا، بە ناوەندى ويلايەتى (غەزنی)یەوە، ناوەندى (10) ويلايەتيان لەژێردەستى هێزەكانى حكوومەتى ئەفغانستان دەركردووە.
هاوکات، دوێنێ شارى فەيزئابادى ناوەندى ويلايەتى بەدەخشانى باكورى رۆژهەڵاتى ئەفغانستان، لەلايەن تاڵيبانەوە كۆنترۆڵ كرا.
کۆنتڕۆڵکردنى خێراى خاکى ئەفغانستان لەلایەن چەکدارانى تاڵیبانەوە، واى لە دەزگاى هەواڵگرى ئەمەریکا کردووە کە پێشبینى بکات لەماوەى سێ مانگى داهاتودا کابوڵى پایتەخت بکەوێتە ژێر کۆنتڕۆڵى چەکدارانى تاڵیبان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە