پەیامی کورد … تاڵیبان كۆنترۆڵكردنی بەشێكی زۆری ویلایەتی په‌نجشیری ڕاگەیاند
ڕێکخراوی تاڵیبان هێرشه‌كانی چڕ كردۆته‌وه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ویلایەتی پەنجشیر، كه دوا ویلایه‌ته له ئفغانستان تاوه‌كو ئێستا تاڵیبان نه‌یتوانیبێت كۆنتڕۆڵی بكات.
بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاند: له ئێوارەی دوێنێ هه‌ینییه‌وه، هێرشێكی بەرفراوانیان بۆسه‌ر ویلایه‌تی پەنجشیر دەست پێ كردووە و، توانیویانه به‌شێكی زۆری ویلایەتەكە كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
جێگه‌ی باسه له هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان، توانیان حكومه‌تی ئه‌و وڵاته بڕوخێنن و، هه‌موو ویلایه‌ته‌كانی ئه‌فغانستان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، ته‌نها ویلایه‌تی په‌نجشیر نه‌بێت، كه كوره‌كه‌ی شاهـ مه‌سعود سه‌ركرده‌یه‌تی به‌ره‌یه‌ك ده‌كات بۆ به‌رگریكردن له‌م ویلایه‌ته، ماوه‌ی سێ رۆژه تاڵیبان هێرشێكی به‌رفروانی بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ویلایه‌ته‌ش ده‌ست پێكردووه‌و شه‌ڕی سه‌خت له نێوانیان روویداوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە