پەیامی کورد ... هۆڵەندییەکان باڵیۆزەکەی خۆیان لە ئێران لە کاردانەوە بە دەرکردنی کارمەندان لە باڵیۆزخانە لە تاران بانگهێشت کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزیری کاروباری دەرەوەی هۆڵەندا ، ستێف بلۆک لەمبارەوە هەواڵیدا .
لە بەیانییەیەکی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی هۆڵەندا هاتووە : " ئێمە بڕیارمان دا کە باڵیۆزەکەی خۆمان لە تاران بۆ ڕاوێژ و ووتووێژ بانگهێشت بکەین . "
بە ووتەی بلۆک ، ئەم بڕیارە لە دوای دەرکردنی دوو دیپلۆماتی هۆڵەندی گرتووەتە بەر . وەزیری کاروباری دەرەوەی هۆڵەندا هەروەها ووتی : " ئەمە جێگای قەبوولکردن نییە . هۆکاری دەرکردنی کارمەندانی بالیۆزخانە ی هۆڵەندا دیار نییە .
لە سەرەتای جانیوەری بلۆک و وەزیری ووڵات لە نامەیەکدا بۆ بەڕیوەبەری ژووری نوێنەرانی پەرلەمان دەربارەی بەشداری ئێران لە دوو قەتلی سیاسی دا لە سنووری هۆڵەندا هەواڵیدا . لە دوای ئەوە باڵیۆزخانە کاروباری دەرەوەی ئێران ناڕەزایەتی خۆی بۆ باڵیۆزی هۆڵەندا لە تاران لە پەیوەندی لەگەڵ دیپلۆسیەتی ئێرانی بە داداگای لاهە ڕاگەیاند .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە