پەیامی کورد ... هەوڵی " دۆناڵد ترامپ " بۆ بە ئامانج گرتنی بەرپرسێکی پلە باڵای سەربازی ئێران
ڕۆژنامەی گاردییەن لە ڕاپۆرتێکدا بە پێی کتێبی یادەوەرییەکانی " مارک ئێسپەر " سەرۆکی پێشووی پێنتاگۆن ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا نیازی هەبوو ژەنەڕاڵێکی پلە باڵای ئێرانی بە هۆکاری سیاسی بکاتە ئامانج .
بە پێی ئەو شتەی لە کتێبی یادەوەرییەکانی " مارک ئێسپەر " وەزیری بەرگری دەوڵەتی ترامپ هاتووە . " ڕۆبێرت ئۆ برایان " ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی ٤٥ سەرۆککۆماری ئەمریکا ماوەیەکی کورت پێش هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ساڵی ٢٠٢٠ لەم ووڵاتە سەرۆکی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە تووشی شۆک و سەرسووڕمان کردووە و ووتبووی کە دۆناڵد ترامپ دەیویست بەرپرسێکی پلە باڵای سەربازی ئێران کە لە دەرەوەی ئەم ووڵاتە خەریکی چالاکی بووە دەکاتە ئامانج .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە