پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی : "بەتەواوی پشتگیری لە هەوڵ و هەنگاوەکانی سەرۆک دۆناڵد ترامپ دەکەین "
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کۆنسووڵخانەی ئەمریکا بەشداری کرد و ووتارێکی پێشکەش کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ووتارەکەیدا رایگەیاند، کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کۆنسووڵخانەی ئەمریکا جەختکردنەوەیە لەسەر بەردەوامی پەیوەندی نێوان هەولێر و واشینتۆن و نیشانەی پەیوەندییەکی مێژوویی یە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، پێشمەرگە شان بە شانی ئەمریکا شەڕی دژی داعشیان کرد و ئەمریکا هەمیشە لەپاڵ گەلی کورد وەستاوە.
نێچیرڤان بارزانی ووتیشی، "بەتەواوی پشتگیری لە هەوڵ و هەنگاوەکانی سەرۆک دۆناڵد ترامپ دەکەین لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا، هەروەها دەست خۆشی لێ دەکەین بۆ دیاریکردنی مارک ساڤایا وەکو نێردەیەکی تایبەتی بۆ عێراق، ئەمە پێشهاتێکی گرینگە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە