پەیامی کورد ... بوومەلەرزەی بەهێز میانماری هەژاند و کوژراو برینداری زۆری کەوتووەتەوە
ڕووپێوی ژێئۆلۆژی ئەمریکا دەڵێت، دوو بوومەلەرزە میانماریان هەژاندووە و یەکێکیان ٧.٧ پلەی رێختەر بووە. هەروەها قووڵییەکەی ١٠ کیلۆمەتر بووە. بەشێک لە دانیشتووانی میانمار ووڵاتەکەیان بەرەو تایلەند جێهێشتووە. و زیاتر لە ١٥٧ کەسیش گیانیان لە دەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندارن کە ئاماری تەواو لە بەر دەستدا نییە .
چەقی بوومەرلەزەکە، شاری ساگاینگ لە نێوەڕاستی ووڵاتەکە بووە. بوومەرلەرزەکە چەندین باڵەخانەی ڕووخاندووە و چەند شەقامێکیشی هەڵتەکاندووە.
جگە لە ووڵاتی میانمار، هەریەک لە ووڵاتانی تایلەند، هێندووستان، چین و بەنگڵادیش یشی گرتووەتەوە.
تاوەکوو ئێستا ڕاگەیێندراوی فەرمی لەلایەن حکوومەتی میانمار لەبارەی زیانەکانەوە بڵاو نەكراوەتەوە، بەڵام بەگوێرەی ڤیدیۆکانی سۆشیال میدیا، چەند باڵەخانەیەک ڕووخاون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە