پەیامی کورد … ڤاكسین بۆ پێشمهرگه دابین دهكرێ
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری تەندروستی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگهیاند:دەتوانین ڕۆژانە ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا دابین بکەین بۆ پێشمەرگە.
لەمبارەیەوە سهنتهری میدیای وهزارهتی پێشمهرگه ئهوهی ڕاگهیاند: لەئەنجامی ئەو هەوڵ و کۆششانەی، کە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری تەندروستی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامی داون توانرا نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر ببێتە بنکەیەکی پێدانی ڤاکسین و بەشە ڤاکسینی تەواو بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابین بکرێت.
لای خۆیەوە د. رزگار علی بەڕێوەبەری کاروباری تەندروستی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەنتەری میدیای ڕاگەیاند:پاش ئەوەی، کە بەرێوەبەرایەتیەکەمان هەماهەنگی کرد، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر توانیمان نەخۆشخانەی پێشمەرگە بکەین بە بنکەیەکی پێکوتەی ڤاکسینی کۆڕۆنا بۆ پێشمەرگە.
وتویەتیشی: بۆ ئەم مەبەستە داوامان کردووە هەر بەڕێوەبەراتیەک لیستی خۆیان ئامادە بکەن و بنێرن بۆ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی تا رۆژ و کاتیان بۆ دیاری بکرێت.
ئەوەشی وتوە: داوامان کردووە، لیستی ئەو کەسانەشمان بۆ بنێرن ئەوانەی ڤاکسینیان لەخۆیان داوە و چ جۆر ڤاکسینیان لە خۆیان داوە،
راشیگەیاندووە: لەداهاتوویەکی نزیکدا ئاگاداری یەکە سەربازیەکانی دیکە دەکەینەوە، هەموو پێشمەرگەیەک سەر بە هەر یەکەیەکی سەربازی بێت دەتوانێ سەردانمان بکات، بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، بەمەرجێ هەڵگری ناسنامەی سەربازی و یەکێک لەم پێناسانە بێت، پاسپۆرت یان ناسنامەی مەدەنی یاخود کارتی نیشتمانی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە