پەیامی کورد ... ٤٠ میلیۆن ڤاکسین بۆ وڵاتانی هەژارنشین دابینده‌كرێت
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، رێککەوتنێکی لەگەڵ كۆمپه‌نیای فایزەر- بایۆنتیک بۆ دابینکردنی ٤٠ ملیۆن ڤاکسینی دژەکۆرۆنا بۆ وڵاتانی هەژارنشین لە چوارچێوەی بەرنامەی کۆڤاکس واژۆکردووە.
هه‌ر له وباره‌یه‌وه ئه‌مرۆ شه‌ممه ٢٣ ی كانونی دووه‌می ٢٠٢١ ئەلبێرت بۆرلا سەرۆکی کۆمپانیای فایزەری ئه‌مریكی به ئامه‌ده‌بونی ئه‌ندامانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، ئەو ڤاکسینەی کۆمپانیاکەی پەرەیپێداوە و بەڕێژەی ٩٥٪ کاریگەرە، بە نرخی تێچوونەکەی دەفرۆشرێت بە رێکخراوی تەندروستی جیهانی و لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ ڤاکسینەکە دەگاتە دەستی رێکخراوەکە.
هه‌روه‌ها کۆمپانیای فایزەر لە هەژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویتەر ڕایگه‌یاند، "شانازی دەکەین کە رایدەگەیەنین فایزەر و بایۆنتیک رێککەوتنێکیان لەگەڵ کۆڤاکس واژۆکردووە لەبارەی دابینکردنی ٤٠ ملیۆن ڤاکسین".
کۆمپانیای فایزەر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، جەنگەکە کۆتایی نایەت هەتا جیهانێکی پارێزراومان نەبێت.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه تەندروستی جیهانی بەرنامەی کۆڤاکسی راگەیاندبو بۆ دابینکردنی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا بۆ وڵاتانی هەژارنشین لەپێناو دابەشکردنی دادپەروەرانەی ڤاکسین و هاوکاریکردنی وڵاتانی هەژار بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کە تا ئێستا بەهۆیەوە زیاتر لە دوو ملیۆن کەس گیانیان داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە