پێدانی تەکنۆلۆژیای هەستیاری ئەتۆمی بە عەرەبستان دەبێتە هۆی پێداچوونەوەی دادگای باڵای ئەمریکا

پێدانی تەکنۆلۆژیای هەستیاری ئەتۆمی بە عەرەبستان دەبێتە هۆی پێداچوونەوەی دادگای باڵای ئەمریکا

پەیامی کورد  ...  کۆنگرەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە هەواڵی گواستنەوی تەکنۆلۆژیای زۆر هەستیاری ئەتۆمی بۆ ڕیاز ڕایگەیاند کە ئەم کارە دەبێتە هۆی بەدوادا چوونی دادگای باڵای ئەمریکا.

به پێی ڕاپۆرتێک لە یۆرۆنیوز، کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ناردنی تەکنۆلۆژیای هەستیاری ئەتۆمی بۆ عەرەبستان لە لایەن ترامپ ەوە کاردانەوی ڕایگەیاند.

لەمبارەوە هاتووە: چەند هۆشدارێکمان بە دەست گەیشتووە کە سەرۆککۆماری ئەمریکا دەیەوێت تەکنۆلۆژیای هەستیاری ئەتۆمی بە عەرەبستان بفرۆشێت، ئەگەر ئەم هەواڵە ڕاست بێت بەدوادا چوونی دادگای بەدواە دەبێت.

بە پێی یاسای بنەڕەتی ئەمریکا، کەس مۆڵەتی ئەوەی نییە تەکنۆلۆژیای هەستیاری ئەتۆمی بێ بەڵێن دان بە واشینتۆن کە کەڵکی ئاشتیانەی لێدەبرێت بە ووڵاتێکی دیکە بدات.

شایانی باسە لە ڕاپۆرتێکی کۆنگرسی ئەمریکا ئاشکرا کراوە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا پڕۆسەی ڕادەست کردنی تەکنۆلۆژیای هەستیاری ناڤۆکی بۆ عەرەبستانی تووندتر کردووە.

ئەم ڕاپۆرتە ۲٥ لاپەڕەییە نیگەرانی لە نەهێنی بوونی پەیوەندی ترامپ لەگەڵ عەرەبستان دەربڕیوە.

ئاماژه‌ش دراوه‌ کە بڕێک کۆمپانیا بە هۆی داهاتی چەن ملیار دۆلاری فرۆشتنی تەکنۆلۆژیای هەستیاری ئەتۆمی بە عەرەبستان پەیوەندی نزیکیان لەگەڵ ترامپ درووست کردووە. ئالایجا کامینگز، سەرۆکی لێژنەی چاودێڕی کۆنگرس هۆشداری دا لە بڵاو بوونەوەی چەکی ناڤۆکی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە