پەیامی کورد... دوو هاووڵاتیی کورد لەئێران لەسێدارە دران
سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی خالق خزرزادە و رەشید لەوەندەپوور، بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە بەندیخانەکانی بەندەر عەباس و کەرەج جێبەجێ کرا.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئهمڕۆ دووشهممه 9ی كانوونی دووهمی 2023، سزای سێدارەی خالق خزرزادە، تەمەن 32 ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار، لە بەندیخانەی ناوەندیی بەندەر عەباس جێبەجێ کرا.
هاوکات سزای سێدارەی رەشید لەوەندپوور، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی گوندی "خرەکووش"ی ئورمیە، لە بەندیخانەی رەجاییشاری کەرەج جێبەجێ کرا.
خالق خزرزادە دوو ساڵ پێش و رەشید لەوەندپوور چەند ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کران و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە