پەیامی کورد... ڕێکخراوی هەنگاو: مانگی ڕابردوو ٥٢ کەس لەئێران لەسێدارە دراون
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٥٢ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسێدارە دراون. مانگی پێشووتریش ١٤٢ بەندکراو لەسێدارە دراون کە ١٤ کەسیان بەلووج و ٥ کەسیان کورد بوون.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی مانگی ژوئەنی ساڵی ٢٠٢٣دا لانی کەم ٥١ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون، هەروەها بەندکراوێک لە بەندەری دەیلەم و لە شوێنێکی گشتیدا لە سێدارە دراوە.
لە کۆی گشتیی ئەو بەندکراوانەی کە لەسێدارە دراون، ١٤ کەسیان واتە ٢٧٪ی کۆی گشتی لەسێدارەدراوان بەندکراوی بەلووچ بوون، هەروەها لانی کەم ٥ کەسیان واتە ١٠٪ لەسێدارەدراوان بەندکراوی کورد بوون کە کەسێکیان بە ناوی هێمن مستەفایی بەندکراوێکی سیاسی بووە و لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە سێدارە دراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە زۆرترین ئاماری لەسێدارەدراوان بەگوێرەی شوێنی جێبەجێکردنی سزاکەیان بەم شێوەیە؛
بەندیخانەی ناوەندیی کرمان: ٧ کەس.
بەندیخانەی ڕەجاییشاری کەرەج: ٥ کەس.
بەندیخانەی عادڵاوای شیراز: ٥ کەس.
بەندیخانەی ناوەندیی زاهیدان: ٤ کەس.
بەندیخانەی کەهنوج: ٣ کەس.
جیابوونەوەی سزاکان بەگوێرەی تۆمەتەکان بەم شێوەیە؛
بەندکراوانی سیاسی: ١ کەس.
بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست: ١٧ کەس.
بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان: ٣٣ کەس.
بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی: ١ کەس.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە