پێنج ساڵ دوای هێرشی داعش بۆ سەر شنگال و دەوروبەری، توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی زۆر کوردی ئێزدی لە باردۆخێکی سەختدا دەژین.
توێژینەوەکە لە لایەن رێکخراوی "کۆمەڵگە بۆ خەڵکی هەڕەشەلێکراو"ی ئەڵمانییەوە بڵاوکراوەتەوە و تیایدا هاتووە، نزیکەی لە 80%ی کچ و ژنی کوردی ئێزدی کە ئێستا لە ئەڵمانیا دەژین دەڵێن، لەلایەن داعشەوە دەستدرێژیان کراوەتە سەر. نزیکەی نیوەی ئەوانیش گوتوویانە، لە چەکدارانی داعش دووگیان بوون.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، زۆرینەی کوردی ئێزدی ئاوارە بیر لە بەجێهێشتن بۆ دەرەوەی وڵات دەکەنەوە. زۆرینەیان پێیانوایە جارێکی دیکە ژیان لە شوێنەکانی خۆیان ئەستەمە، ژمارەیەک لە کچ و ژنە کوردە ئێزدییەکانیش لە بارێکی دەروونی سەختدا دەژین و وەک پێویست ئاوڕیان لێنەدراوەتەوە.
لە چەند ساڵی رابردوودا حکومەتی ئەڵمانیا لڕێگەی چەند پرۆگرامێکەوە یارمەتی پێشکەشی کوردانی ئێزدی کردووە. لە ساڵی 2014ەوە ئەڵمانیا هەزاران کوردی ئێزدی وەک پەنابەر وەرگرتوون و ئەو هەنگاوەش لە هەندێک هەرێمی ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە