لە شەوی سەری ساڵدا لە فەرەنسا زیاتر لە 380 کەس دەستگیرکراون

لە شەوی سەری ساڵدا لە فەرەنسا زیاتر لە 380 کەس دەستگیرکراون

پەیامی کورد... لە شەوی سەری ساڵدا لە فەرەنسا زیاتر لە 380 کەس دەستگیرکراون


وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند، “لە شەوی سەری ساڵدا زیاتر لە 380 کەس دەستگیرکراون و 745 ئۆتۆمبێلیش سووتێنراون”.

جیراڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوە کردووە، “بە بەراورد بە ساڵی رابردوو لە شەوی سەری ساڵدا 10٪ کەمتر ئۆتۆمبێل سووتێنراون، هەروەها زیاتر لە 90 هەزار هێزی ئەمنی لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاوکراونەتەوە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “هێزە ئەمنییەکان توانیویانە 389 کەس دەستگیربکەن و رێژەی رووبەڕووبوونەوەی ئەو هێزانەش 80٪ کەمیکردووە”.

لە سەری ساڵی 2022 لە فەڕەنسا زیاتر لە 800 ئۆتۆمبێل سووتێندران و نزیکەی هەزار کەسیش دەستگیرکران، هەروەها 779 کەسیش بەهۆی نەبەستنی دەمامکەوە راگیران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە