پەیامی کورد... فەرەنسا هێرشەكەی شەوی ڕابردووی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر بەتوندی سەركۆنە کرد
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئەمڕۆ سێشەممە 16ی 1ی 2024 لە بارەی هێرشە مووشەکییەكەی شەوی ڕابردووی ئێران بۆ سەر هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوكردەوە و دەڵێت، "دڵنیایی دەدەینە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کە بە تەواوەتی هاوسۆزین لەگەڵیاندا و پێویستە ئەو هێرشانە بوەستێندرێن".
لە بەیاننامەكەدا فەرەنسا زۆر بە توندی سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ئەنجام درا.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا دەڵێت، "ئەو کارانە پێشێلکردنی زەق و قبووڵنەکراون بۆ سەر سەروەری و ئاسایشی عێراق کە هەرێمی کوردستان بەشێکە لێی. دەشبێتە هۆی زیادبوونی گرژییە هەرێمییەکان و پێویستە بوەستێندرێت."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە