پەیامی کورد ... ۳ هه‌زار ئاواره‌ی سووری له تورکیاوه به‌ره‌و ماڵ و حاڵی خۆیان له ووڵاته‌که‌یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
به گوێرەی ڕاپۆرتێک له " TRT " ، سۆلێمان سۆیلۆ، وه‌زیری ناوخۆی تورکیا سه‌باره‌ت به باکووری تورکیا ووتی: تاکوو ئێستا نزیک به ۲۹۱ هه‌زار و ۷۹۰ ئاواره‌ی سووری توانیویانه بگه‌ڕێنه‌وه ماڵ و حاڵی خۆیان .
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م ژماره‌یه له ئاواره‌کان له دوای ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی تورکیا له باکووری سووریا بۆ ووڵاته‌که‌یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی تورکیا له باکووری سووریا له ژێر ناوی قه‌ڵغانی فورات ساڵی ۲۰۱۶ ده‌ستی پێ کرد بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت له دیمەشق وه‌ربگرێت و به‌م حاڵه‌شه‌وه ئه‌ردۆغان له هێرشی دووباره بۆ سه‌ر باکووری سووریا و شاره کوردییه‌کان هه‌واڵی داوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە