پەیامی کورد ... یەکەمین مانۆڕێ بۆمب هاوێژی ستراتیژیکی سەرووی دەنگ " هێزی سپی " ڕووسیا ئەنجامدرا .
یەکەمین فڕینی بۆمب هاوێژی ستراتیژیکی سەرووی دەنگی درووست کراوی ڕووسیا بە ناوی " تۆپۆلۆف توو ١٦٠ ی ئێم بە ناو بانگ بە " هێزی سپی " لە ڕووسیا تاقی کرایەوە
بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە بە بلاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک کە نیشان دەدات یەکەمین فڕینی ناوگانی مووشەکی مۆدێڕن بە ناوی " توو - ١٦٠ ئێم " لە ئاسمانی ئەم ووڵاتەدا یە.
فڕینی ٣٤ خوولەکی لە بەرزایی ١٥٠٠ مەتری لە کازان ئەنجام درا . بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ، سیستەمگەل و کەل و پەلی نوێکراوە لە ماوەی فڕینەکەدا خرایە بەر لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوە .
بە هیمەتی نوێکاری لە مووشەکی ستراتیژیکی توو - ١٦٠ ئێم لە پیشەسازی فڕۆکەی کازان ، بۆمب هاوێژی توو - ١٦٠ ئێم لە ساڵی ٢٠٢١ ڕادەستی ئەرتەش دەکرێت و بۆ یەکەمین جار خرایە بەر تاقیکردنەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە