ژمارەی پەنابەرانی بەریتانیا گەیشتە بەرزترین رێژەی ١٣ ساڵی رابردوو

ژمارەی پەنابەرانی بەریتانیا گەیشتە بەرزترین رێژەی ١٣ ساڵی رابردوو

پەیامی کورد... ژمارەی پەنابەرانی بەریتانیا گەیشتە بەرزترین رێژەی ١٣ ساڵی رابردوو


سەرباری هەموو ئەو رێوشوێن و رێکارانەی حکومەتی بەریتانیا بۆ سنووردارکردنی کۆچبەرانی نایاسایی دەیگرێتە بەر، ژمارەی ئەو کەسانەی داوای مافی پەنابەرێتییان لەو وڵاتە کردووە گەیشتووەتە بەرزترین رێژەی چەندین دەیەی رابردوو و لە ئێستادا ١٧٥ هەزار کۆچبەر چاوەڕیی وەڵامدانەوەی داواکاری مافی پەنابەرێتین.



بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئێستادا چاوەڕیی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتین گەیشتووەتە ١٧٥ هەزار و ٣٧٥ کەس و ئەوەش بەرزترین رێژەیە لە ساڵی ٢٠١٠ەوە.



بەرزترین رێژەی داواکاری مافی پەنابەرێتی لە لە ساڵانی رابردووی بەریتانیا ٨٩ هەزار و ٢٣١ داواکاری بووە و لەمساڵدا ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکردووە، بە شێوەیەک لە ماوەی حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵ گەیشتووەتە ١٣٩ هەزار و ٩٦١ کەس واتە بە رێژەی ٥٧٪ زیادی کردووە.

پرسی کۆچبەر و پەنابەران لە وڵاتی بەریتانیا هەمیشە بابەتی گەرم و گرنگی حکومەتەکانی ئەو وڵاتە بووە. تەنانەت ئەو پرسە یەکێک بوو لە هۆکار و پاڵنەرە سەرەکیەکانی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا.

سەرباری بەڵێنی حکومەتە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کۆچبەر و پەنابەران، بەڵام بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکە رێژەی کەیسی پەنابەری لەو وڵاتە هیچکات بە ئەندازەی ئێستا بەرز نەبووە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە