تەندرووستی هەرێمی کوردستان ڕێکاری نوێ کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنای ڕاگەیاند

تەندرووستی هەرێمی کوردستان ڕێکاری نوێ کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنای ڕاگەیاند

پەیامی کورد     ...   تەندرووستی هەرێمی کوردستان ڕێکاری نوێ کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنای ڕاگەیاند

وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە رێكاری نوێ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڤیرووسی كۆرۆنا بەردەوامە و، ووتەبێژی وەزارەتەكەش دەڵێ، گەر خۆپارێزی بەردەوام بێت، دوو هەفتەی دیكە رێژەی تووشبوون كەم دەبێتەوە.

د. محەمەد قادر، ووتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی، رایگەیاند: "لە ھەرێمی كوردستان ١٨ نەخۆشخانە تایبەتن بە چارەسەركردنی ھەڵگرانی ڤیرووسی كۆرۆنا و ئەگەر پێویست بكات ژمارەی نەخۆشخانەكان زیاتریش دەكرێن، كە بەشێك لەو نەخۆشخانانە لەلایەن كەرتی تایبەتەوە دروست كراون و ھەندێكیشیان نەخۆشخانەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانن".

لەبارەی ھاوكارییەكان بۆ كەرتی تەندرووستی، ووتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی دەڵێت: "ھاوكاری لە ناوخۆ و دەرەوە ھەیە، بەڵام ھاوكاری لۆجستین كە بریتین لە پێداویستی پزیشكی بۆ چارەسەركردنی ھاووڵاتیان و بەردەوامیش ھاوكارییەكان دەگەنە وەزارەت، بەڵام وەك لایەنی دارایی، كەس ھاوكاری نەكردووین لە دەرەوە".

د. محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "ئێستا قۆناغی تاك پارێزییە و پێویستە ھەر ھاووڵاتییەو لە شوێنی خۆی رێنماییەكانی خۆپارێزی جێبەجێ بكات، بێگومان ئەزموونی خۆپارێزی لە ووڵاتان سەركەوتوو بووە و ئێمەش دڵنیاین ھاووڵاتیان بەو شێوەیە پابەند بن، تا دوو هەفتەی دیكە ئامارەكان بە رێژەیەكی بەرچاو دادەبەزن".

دەشڵێ: "ئێمە نازانین سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی خێرای كۆرۆنا چییە لە ھەرێمی كوردستان، بەڵام لە رۆژھەڵاتی ناوین بە گشتی تا دێت دژوارتر دەبێت و پەتاكە بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە