دوو دەروازەی سنووری نوێ لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەکرێنەوە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
دوو دەروازەی سنووری نوێ لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەکرێنەوە

پەیامی کورد... دوو دەروازەی سنووری نوێ لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەکرێنەوە

لە دوایین کۆبوونەوەکانی نێوانیاندا بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و ئێران ڕێککەوتوون، لەسەر کردنەوەی دوو دەروازەی نوێ، لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران.

دەروازەی یەکەمیان دەکەوێتە کوێستانی کێلەشین لە دەڤەری برادۆست-ی سەر بە شارەدێی سیدەکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کە کردنەوەی دەروازەکە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بووژاندنەوەی بازاڕی سنوورەکە و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دەبێت.

دەروازەی دووەمیش دەکەوێتە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، کە بریتییە لە دەروازەی مڵەخورد، لەو بارەیەوە هەر دوو پارێزگاری هەڵەبجە و پارێزگاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجام دا، سەرەتا ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند،"ئامانجی هاتنی شاندی ئێران بۆ گفتوگۆ کردنە لەسەر کردنەوەی دەروازەی سنووری مڵەخورد، لە نێوان هەڵەبجە و پارێزگاری سنە".

دواتر ئیسماعیل زراعی، پارێزگاری سنە ڕایگەیاند: "هەڵەبجە لای ئێمە تایبەتە و ئەو تاوانەی لێرە ڕووی داوە لە یادمان نەکردووە، گوتیشی، "دوای ئەوەی شاندی تەکنیکی هەر دوو لامان سەردانی دەروازەکەیان کردووە، پێشبینی دەکەین تا مانگی ئایندە دەروازەی سنووری مڵەخورد ئامادە بێت و هەموو جووڵەیەکی بازرگانی و ئابووری تێدا ئەنجام دەدرێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە