پەیامی کورد... ئەمریکا کونسوڵێکی نوێی بۆ هەرێمی کوردستان دەستنیشان کرد
ئێرڤن هیکس وەکو کۆنسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دەستبەکاربوو، دوای ئەوەی ڕۆبەرت پاڵەدینۆ کۆتایی بە ئەرکەی لە هەرێمی کوردستان هێنا.
ئێرڤن هیکس پێشتر لە نووسینگەی کاروباری سیاسی و سەربازی لە ئۆفیسی ئاسایش دانوستاندنکاری سەرەکی بووە، هەروەها ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بووە بۆ هێزی هاوبەشیی سەربازی لە ناوچەی قۆچی ئەفریقا کە بنکەکەی لە وڵاتی جیبوتیە.
وەکو کاری دیپلۆماسی، ئێرڤن هیکس پێشتر جێگری باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە لە نوکاشۆت، پایتەختی مۆریتانیا و لە واشنتنیش لە نووسینگەی سیاسەتی بەڕێوەبردن کاریکردووە، هەروەها ڕاوێژکاری باڵا بووە بۆ کاروباری ڕێکخستنەوەی هەیکەلی ئیداری و نوێکاری.
کۆنسوڵی نوێی ئەمریکا ماستەری هەیە لە یاسا و دیپلۆماسی لە سکوڵی فلێچەر بۆ یاسا و دیپلۆماسی لە زانکۆی تەفتس و هەروەها ماستەری هەیە لە دیراساتی ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆلێژی سەربازیی دەریایی لە نیوپۆڕت.
ئێرڤن هیکس زمانی فەرەنسی بەباشی دەزانێت و زمانەکانی پۆرتوگالی، ئەڵمانی، عەرەبی، چینی و ئەمهاریکی خوێندووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە