پەیامی کورد... وڵاتی نەمسا وەرگرتنی ڤاکسینی کرد بە ناچاری
حکومەتی نەمسا پێدانی ڤاکسینی کرد بە ناچاری بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە سەروو ١٨ ساڵەوەیە.
ولفگانگ موکستاین وەزیری تەندروستی نەمسا ڕایگەیاندوە، ئامانجی ڤاکسین کردن پارێزگاری کردن و ڕێگرتنە لە سەرهەڵدانی شەپۆلێکی نوێ و بنبڕکردنی سەرهەڵدانی گۆڕاوی نوێیە کە پێ دەچێت لە چەند مانگی داهاتوودا خۆی دەربخات.
ڕاشیگەیاندوە، ئەوانەی تەمەنیان لەسەروو ١٨ ساڵەوەیە ئەگەر خۆیان نەکوتن ئەوا سزای دارایی دەکرێن.
پێشتریش وڵاتی ئیکوادۆر وەرگرتنی ڤاکسینی کرد بە ناچاری لە تەمەنی ٥ ساڵ بەرەو سەرەوە پابەند کران بە وەرگرتنی ڤاکسین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە