وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا کوژرانی چەندین سەربازی ووڵاتەکەی لە ئێدلیب ڕاگەیاند

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا کوژرانی چەندین سەربازی ووڵاتەکەی لە ئێدلیب ڕاگەیاند

پەیامی کورد   ...   وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بە هۆی هێرشی هێزەکانی سوپای سووریا بۆ سەر سوپای تورکیا لە ئێدلیب دوو سەربازی سوپای تورکیا کوژران و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتێک لە وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە بەردەوام بوونی هێرشەکانی سوپای سووریا بۆ سەر سوپای تورکیا لە ئئێدلیب ڕایگەیاند: بە هۆی هێرشی هێزەکانی سوپای سووریا بۆ سەر سوپای تورکیا لە ئێدلیب دوو سەربازی سوپای تورکیا کوژران و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری هاتووە: دوابەدوای ئەو هێرشانە بنکەکانی سوپای سووریا لە ناوچەکە بوردمان کران. لە بیر نەکەن کە خوێنی سەربازەکانی ئێمە لە سەر زەوی نەماوەتەوە و لەمەو بەدواش نامێنێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە