نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لە داڕمانی زیاتری حکومەتەکان

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لە داڕمانی زیاتری حکومەتەکان

پەیامی کورد... نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لە داڕمانی زیاتری حکومەتەکان

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە کۆمپانیاکانی نەوت و گاز کرد خۆیان بۆ زیادکردنی باج ئامادە بکەن، هەروەها هۆشداریدا لە داڕمانی زیاتری حکومەتەکان.

ئەم داواکارییەی گۆتیریس، لە سۆنگەی ئەو قازانجە زۆرەوە دێت، کە کۆمپانیاکانی نەوت و گاز لەم ماوانەی دواییدا دەستیان کەوتووە و هانی حکومەتەکانیشیدا باجی زیاتر بەسەر ئەو کۆمپانیایانەدا بسەپێنن، کە قازانجی زۆریان کردووە.

هەروەها هۆشداریدا لەوەی کە حکومەتەکان کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر دەبێت بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە.

لە درێژەی هۆشدارییەکەیدا، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی، کە زۆرێک لە وڵاتانی تازە پێگەیشتوو نوقم بوون لە قەرزدا و هەوڵدەدەن لە ئاسەوارەکانی پەتای کۆڤید١٩ دەربازیان ببێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند کە نیشاندەری ڕوون هەیە بۆ شەپۆلێکی نزیک لە قەیرانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری کە کاریگەری لەسەر هەمووان دەبێت و ناتوانرێت لێی دوور بکەوینەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە