پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی میسڕ هەفتەی داهاتوو لەگەڵ شاندێکی باڵا سەردانی بەغدا دەکات
شاندێکی میسڕی پلەباڵا بە ڕابەرایەتی موستەفا المدبوولی ، سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتە و ژمارەیەک لە وەزیرانی میسڕی ، بۆ بەڕیوەبردنی دانیشتنی کۆمیەتی هاوبەشی عێراق و میسڕ بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیرانی هەردوو ووڵات هەفتەی داهاتوو دەچنە بەغدا .
بە پێی راپۆرتێک سەرچاوگەلی پەیوەندیدار بە الصباح ڕایانگەیاند کە ئەم شاندە دەربارەی خاڵ و ڕێکەوتننامەکەلێک کە پێشتر لە کاتی دانیشتنی کۆمیتەی هاوبەشی عێراق و میسڕ کە لە ساڵی ٢٠٠٩ بە سەرۆکایەتی وەزیرانی دەرەوەی هەردوو لایەن واژوو کرا باس و ووتووێژ دەکەن .
هەروەها چەندین ڕێکەوتننامەی نوێ لە بوارەکانی جیاوازدا ، پەیوەندیدار بە ووزە ، کارەبا ، نیشتەجێبوون ، پەرەپێدان ، هەڵگرتن و گواستنەوە ، پەیوەندییەکان ، ئاو ، کشتوکاڵ ، ڕاگۆڕینەوەی کارناسان و شتی دیکە واژوو دەکرێن .
جێگای ئاماژەدانە کە فۆئاد حسێن وەزیری کاروباری دەرەوەی چەند ڕۆژ پێش سەفەری قاهیرەی کرد و دانیشتنێکی لەگەڵ عەبدۆفەتاح سیسی سەرۆککۆماری میسڕ بەڕێوە برد و نامەی مۆستەفا کازمی ، سەرۆکوەزیرانی عێراقی پێ ڕادەست کرد
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە