پەیامی کورد ... کەشناسی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەێندراوێک سەبارەت بە چالاک بوونەوەی سامانەیەکی بارین و کێشە لە هاتن و چوونەکانی ناو جاددەکان بە هۆی کڕێوەی بەفر و تەم و مژەوە هۆشداری دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، کەشناسی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەێندراوێک سەبارەت بە چالاک بوونەوەی سامانەیەکی بارین و کێشە لە هاتن و چوون لە جاددەکان بە هۆی کڕێوەی بەفر و مژەوە هۆشداری دا .
لە ڕاگەێندراوەکەی کەشناسی ئێران دا هاتووە جگە لە دەرباز بوونی بەردەوامی سامانەگەلی بارین ووتی : کە لە ناوچەگەلی سارد و کوێستانی ڕۆژئاوایی و باکووری ڕۆژئاوا بە تایبەت جاددە کوێستانییەکانی ئەلبۆرز بارینی بەفر ، هاتنی با و لە نیوەی باکووری ووڵاتدا کەم بوونەوەی ئاستی گەرما بۆ ٥ تا ٧ دەرەجە پێش بینی دەکرێت . بارینی بەفر و باران لە باکووری ئازەربایجان ڕۆژئاوایی ، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات ، ئەردەبێڵ ، بەرزاییەکانی باشووری گیلان و لە دوای ئەمڕۆشەوە بارانی بەهێز جاروباریش لەگەڵ بای خێرا لە خۆراسانی باکووری و باکووری خۆراسانی ڕەزەوی ، بارین بە گشتی لە نێوان ١٠ تاکوو ٢٥ میلیمەتر – پێشبینی دەکرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە